"لە سێ مانگی ئەمساڵدا ٩٤ ئۆپراسیۆن لە عێراق و سووریا ئەنجامدراوە"

سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا (٩٤) ئۆپراسیۆن لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە". 

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمریكا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی سێ‌ مانگی رابردووی ئەمساڵدا (٩٤) ئۆپراسیۆن دژی چەکدارانی داعش لە سوریا و عێراق ئەنجامدراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشانەدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراق و هێزەكانی سوریای دیموكرات ١٨ چەكداری داعش كوژراون و ٦٣ کەسی دیكەش برینداربوون. 

ئەوەشی خستەڕوو، (٦٦) ئۆپراسیۆن لەسەر خاكی عێراق ئەنجامدراوە و (١١) چەكداری داعش كوژراون و (٣٦) چەكداری دیکەش دەستگیركراون، هەروەها (٢٨) ئۆپراسیۆنیش لە سوریا ئەنجامدراوە و حەوت چەكداری داعشیش كوژراون و (٢٧)ی دیكەش دەستگیركراون.


PM:02:02:06/04/2024