"هەرێم و عێراق ڕێککەوتوون لە رێگەی بانکی TBIەوە مووچە بدرێت"

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر ڕێکەوتوون کە لە رێگەی بانکی TBIـەوە مووچەی هەرێم راستەوخۆ بدرێت". 

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هەر ئێستا حکومەتی عێراق رازیبوو بە پرۆژەکەی نەوەی نوێ کە لە رێی بانکی TBI راستەوخۆ مووچەی موچەخۆران بدرێت، وە لەگەل حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمیش رێکەوتن لەسەر هەمان خاڵ و ناوەرۆکی پرۆژەکەی نەوەی نوێ کە ۱۱۹ واژۆی بۆ کۆکرابوەوە و درابوو بە سوودانی و ئیستا خۆشبەختانە سەری گرت". 

دەشڵێت" لەمەولا هەر فەرمانبەرێک باوەڕی بە (هەژماری من) نییە ئەوا دەتوانیت لە بانکی TBI هەژماری بانکی بۆ خۆی بکاتەوە و لەوێوە راستەوخۆ موچە وەردەگرێت، جگە لە موچە، لە مەودوا موچەخۆرانی هەرێم سودمەند دەبن لە هەر قەرز و سلفەیەک کە ئەو بانکە لە عێرق دەیداتە بەشداربووانی". 


PM:03:32:06/04/2024