نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزی. 

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ١٧٨ هەزار و ١٠٠ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ١٩٦ ملیۆن و ٣٣٨ هەزار و ١٠٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 


PM:05:30:06/04/2024