بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار و ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار و ٧٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢هەزار و ٢٩٢ دینار.