عێراق کەوت حاڵەتی ئامادەباشیەوە

بە نوسراێکی نهێنی وەزارەتی ناوخۆ، عێراق کەوت حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارین و لێزمەیەی رووی لەناوچەو بەتایبەتی عێراق کردووە.

بەپێی نوسراوێکی خێرا و نهێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کراوە، شارەکانی عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزە کە عێراق دەگرێتەوەو چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو نوسراوەکەدا ئاماژە بە دروستکردنی ژووری ئۆپراسیۆنەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە کراوە.

شەپۆلەکە بەپێی کەشناسی هەرێم ئەمشەو دەستپیدەکات و چوار رۆژ دەخایەنێت.





PM:04:17:07/04/2024