نرخی دینار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ی نیسان  ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٣٢ ملیۆن و ٧٣٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 




PM:05:35:07/04/2024