وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" كه‌شێكی له‌بار بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هاتووه‌ته ئاراوه و بارودۆخی ئێستا ده‌توانێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات".
هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" له چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاتووه‌ته ئاراوه، توانیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر بۆ چاره‌كردنی گرفتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی" له ماوه‌ی رابردوودا نووسراوی فه‌رمییان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به ڕێكاره‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر هات بارودۆخی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌بار بوو ده‌توانم، بڵێم ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه ده‌توانێت ئه‌و كێشه‌یه چاره بكات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه" پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پرۆسه‌یه‌كی هونه‌ری ورد و ئاڵۆزه و كاتی پێویسته، هیوادارین له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ته‌واوی ئەو دۆسیانه‌ی (تایبه‌ت به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران) بنێرنه‌وه بۆمان، دواتر ئێمه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی وردبینی ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ین، ئینجا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین".
روونیشیكرده‌وه، پێویسته كاتێ هه‌مواری بودجه‌ی عێراق دێته په‌رله‌مان، ده‌ستكاری ئه‌و بڕگه و خشتانه بكرێت كه تایبه‌تن به شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان جێبه‌جێ بكرێت، چونكه به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و بڕه بودجه‌ی بۆ شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، زیاتر ده‌بێت و ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بكرێت.
وتیشی" دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ، پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خۆجێیكردن (تهوتینكردن)ـی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرسێكی دیكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی گفتوگۆ ده‌كات".
هونه‌ر جه‌مال راشیگه‌یاند" لەوانەیە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی ١٠٠ ملیار دیناری عێراقی هەبێت و دەبێت ئەو بڕە پارەیەش لە یاسای بودجەی گشت عێراقدا جێگیر بکرێت".