نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت لە ئاسیا نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ دابەزینی بەخۆوە بینیی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلارو ١٧ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٨٥ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٩١ سەنت بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، بەتایبەتی کە ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی لە بەرەی شەڕ لە غەزە کشاندەوەو ئامادەی بۆ ئاگربەست راگەیاند.



AM:09:34:08/04/2024