لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ کەمێک بەرز بووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٣٨ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤٠ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 



PM:05:47:08/04/2024