لە سلێمانی ١٠ كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکرێن

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق ١٠ كۆچبەری نایاساییان دەستگیركرد.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس، كە ١٠ كۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێكدا مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە" لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا كۆچبەرەكان دانیان بەوەدانا، كە بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیاز بون بچنە شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق".

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشینگە ڕاگیراون.


PM:07:00:08/04/2024