گۆرانیبێژی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی، بەرهەمێکی هەڵپەڕکێی لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەگەڵ ژینای کچی بەمزوانە بڵاودەکاتەوە.
عەزیز وەیسی تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە كە بەشێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ژینای کچی وتویەتی و بڕیارە لە ڕۆژی جەژندا لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی تەواوی كلیپەكەی بڵاوبکاتەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی بکات.
ەزیز وەیسی له ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زیاتر گۆرانیەکانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە.
ژینا کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسی-یە و لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە.