گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارش عوسمان بەرهەمێکی هاوبەشی خۆی و خانمە هونەرمەندی گۆرانبێژی کۆچکردوو هایدەی بە ناوی (نیگەرانم) بڵاوکردەوە.
ئارش عوسمان له كهناڵی تایبهتی خۆی له یوتیوب بەرهەمێکی خانمە هونەرمەندی کۆچکردوو هایدەی بە ناوی (نیگەرانم) بڵاوکردووەتەوە کە گۆرانییەکە بە زمانی فارسییە و ئارش عوسمانیش بە زمانی کوردی گۆرانییەکەی هایدە دەڵێتەوە.
ئارش عوسمان لهدایكبووی ساڵی (١٩٩١)ـه و دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، له (٢٠١٠)وه سهرقاڵی كاری هونهرییه، خاوهنی چهند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.
هەروەها هایدە ساڵی ١٩٤٢ لە شاری تاران لە دایکبووە و ١٩٩٠ لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کردووە، گۆرانیبێژێکی ئێرانی بووە لە ماوەی بیست ساڵ چالاکی و ئاوازدانانی زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانی هەیە، بەهۆی گۆرانی و دەنگییەوە لە نێو خەڵکدا بەناوبانگ بووە و وەک یەکێک لە گۆرانیبێژە دیار و کاریگەرەکانی ئێران دادەنرێت.