نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە کە دوا رۆژی رەمەزانەو بەهۆی پشووی جەژنەوە تا شەممە بازاڕی دراو نابێت، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار نزیکی لەە نرخی بەیانییەوەو گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزارو ٢٥٠ بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا دینار هەمان نرخی بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد.

چاودێران دارایی پێشبینی دەکەن تا سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمەریکا کە ناوەڕاستی ئەم مانگەیە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەلآم لە دوای ئەو بەراوەرەوە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لەسەر ئەنجامی گفتوگۆ و رێککەوتنەکانی نێوان بایدن و سودانی بەندە. 



PM:05:55:09/04/2024