لە رۆژانی جەژن نرخی کەپرەکانی دوکان تا ٤٠٠ هەزار دینار بەرز دەبێتەوە

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاشكرای دەكات، نرخی كەپرەكانی دوكان لەنێوان ٢٥ بۆ ٦٠هەزار دیناردایە و نرخی کابینەی VIP دوو نهۆمی، کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە لەنێوان ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە.

ڕێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان ڕایگەیاندووە" ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و سەردانیکەران، لە ڕۆژانی جەژندا چاودێری نرخی و خزمەتگوزارییەکانیش دەکەن".

ڕاشیگەیاندووە" ئیدارەی قەزای دوکان و کۆمەڵەی میوانخانەکان، نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانیان دیاریکردووە و نرخی یەک کەپر لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لە نێوان ٢٥ بۆ ٦٠ هەزار دیناردایە و نرخی مانەوە بۆ ٢٤ کاتژمێر لە کابینەی ئاسایی لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠هەزار دیناردایە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی کابینەی VIP دوو نهۆمی، کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە، لەنێوان ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە، کابینەش هەیە کەپری لەگەڵدایە و نرخەکەی دەگاتە ٢٠٠هەزار دینار.

دەشڵیت" لە ڕۆژانی جەژنی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠ هەزار گەشتیار و سەرانیکەر ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان کردبوو، بۆ جەژنی ئەمساڵیش پێشبینی دەکەن ژمارەی سەردانیکەران بگاتەوە ئەو ژمارەیە و زۆرینەی گەشتیارەکانیش لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون".


PM:07:43:09/04/2024