لەم هەفتەیەدا عێراق ژمارەی ساڵانەی فرۆشتنی زۆترین دۆلاری تۆمار کرد

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی فرۆشی دۆلار لە سەرەتای مانگی نیساندا زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە، بەمەش زۆرترین بڕی فرۆشتنی دۆلاری لە ساڵەکەدا تۆمار کردووە.

 بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە بڕی فرۆشتنی فرۆشی دۆلار رایگەیاند کە لە ماوەی پێنج رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش و حەواڵە لە حەوت بانکی ناوخۆییەوە بڕی یەک ملیار و ٢٦٧ ملیۆن و ٢١١ هەزار و ٤٠٢ دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە.
 
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسانی ناوخۆی لە ٥.٥٪ـی ساڵانە و رێگەگرتن لە گەڕانەوەی بازرگانان بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ بە تێکڕا بۆ هەر رۆژێک ٩٦.٧٪ فرۆش بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە".

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستووەتە روو، لە ماوەی مانگی ئازاردا بەرزترین ئاستی فرۆشیان بە شێوەی کاش و حەواڵە هەبووە و بەراورد بە مانگی یەک و دوو تێکڕای جیاوازی فرۆش زیاتر بووە لە ملیارێک دۆلار بووە.

لە مانگی ئازاردا بە تێکرا چوار ملیار و ٤٠١ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٢٤٧ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵە بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار فرۆشراوە.



PM:02:42:10/04/2024