ئاژانسی هەواڵی شەهاب کە نزیکە لە حەماس، ئەمرۆ ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، سێ لە کوڕەکانی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هانیە ومناڵەکانیان، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.
میدیا فەلەستینییەکان بڵاویانکردەوە، حازم، ئەمیر و محەمەد هانیە، کوڕانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، لەگەڵ منداڵەکانیان لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلەکەیان کردبووە ئامانج، کوژراون.
کوژراوەکان بریتین لە: حازم ئیسماعیل هەنیە و کچەکەی ئەمال، ئەمیر ئیسماعیل هەنیە و کوڕەکەی خالد و کچەکەی ڕەزان و محمد ئیسماعیل هەنیە.