لە عێراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كرا

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکردووە". 

حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" پرۆسەری وەرگرتنی یەکەم بەرهەمی گەنمی بە بازاڕکراوی جوتیاران بۆ ئەمساڵ لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکردووە و دواتر سەرجەم پارێزگاكانی دیكە دەگرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە مساڵدا هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ وەرگرتنی زۆرترین بەرهەمی گەنمی جوتیاران بۆ گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی.

لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا گەنمی جوتیاران بە (٨٥٠) هەزار دینار بۆهەر تۆنێك بکڕنەوە.


PM:04:01:11/04/2024