بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٩٠ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٩ دۆلار و ٧٠ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلارو ٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە، هەروەها گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی تا رادەیەکی زۆر بەرز کردوەتەوە.