نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی زێڕ ڕیکۆردی شکاند و بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ  ئۆنسێک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٨٨ دۆلار و ٥٠ سەنتە، ئەم نرخە بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا بەڕێژەی ٪٢٢ بەرزبووەتەوە.

نرخی کیلۆیەک زێڕیش بە ٧٦ هەزار و ٧٨٢ دۆلارە.

تا ئێستا زێڕ لە هیچ سەردەمێکدا نرخەکەی بەم جۆرە بەرز نەبووەتەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بگاتە ئەم ئاستە پێوانیەییە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٧٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٢٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٠١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٣٣) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار دەشکێنرێتەوە.


PM:01:07:12/04/2024