"بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا"

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق زانیاری دەستگیرکردنی بازرگانێکی گەورەی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" لە ئۆپراسۆنێكدا یەكێك لە گەورەترین بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای كەركوك دەستگیركرا". 

دەشڵێت" تۆمەتبار بە ناوی (ك. ق)ە کە بەرپرسی سەرەکی بووە و بە چەندین ماددەی هۆشبەر و بە تایبەت لە جۆری كریستاڵ دەستگیركراوە".

ئەوەش هاتووە" هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كاریان لەگەڵ تۆمەتباردا كردووە دەستپێكردووە و بەردەوامیش دەبن لە گەڕان بەدوای هاوپیشەكانیدا".


PM:06:06:12/04/2024