لە گوندێکی پارێزگای هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە رویدا

لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و چەکی تێدا بەکارهات. 

شەوی رابردوو کاتژمێر ١١:٣٠ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو و چەکی تێدا بەکار هات.

بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە بەهۆی کێشەی بنەماڵییەوە کە لە قەیدمیشدا هەیانبووە، روویداوە.

ئاسایشی هەولێر لەمبارەوە دەڵێت" لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە. بارودۆخە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵ کراوە، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگە".

شەڕەکە نزیکەی کاتژمێر و نیوێک بەردەوام بوو و دواتر ئاسایشی هەولێر کۆنترۆڵی کرد. 



 



AM:09:14:13/04/2024