نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار  دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٣٤ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٢٤٩ دینار.



AM:10:25:13/04/2024