نزیکەى ٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجە و هەورامانیان كردووە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ‌ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، زیاتر لە ٥٨ هەزار گەشتیاری ناوخۆی و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورى هەورامان و هەڵەبجەیان کردووە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی تەنها سێ‌ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، ٥٨ هەزار و ٨٦٢ گەشتیاری ناوخۆی و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورى هەورامان و هەڵەبجەیان كردووە". 

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە کاتى هاتنى گەشتیاران بۆ سنوورەکە هیچ ڕووداوێکى نەخوازراو ڕووى نەداوە، ئەو پلانەی دانرابوو بۆ پێشوازی كردن لە هاتنی گەشتیاران بە سەركەوتووی جێبەجێ كرا". 

لە سنوورى هەڵەبجە و هەورامان ٣٦ ناوچەی گەشتیاری هەیە و  بەردەوام گەشتیار لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و عێراق و دەرەوەش سەردانی دەکەن.


PM:01:41:13/04/2024