لە هەولێر سزادراوێک گیانی لەدەستدا
کەسوکارەکەی رەخنە دەگرن

سزادراوێکی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەشی دەڵێن" بەهۆی کەمتەرخەمییەوە گیانی لەدەستداوە". 

کەسوکاری ئەو سزادراوە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" ئێمە وەک بنەماڵەی ئەسعد ئەحمەد شێروانی رایدەگەنین کە کۆچکردوو بە ئازارەوە کۆچی دوایی کرد ھۆکاری مردنەکەشی کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدارە لە وەڵامنەدانەوەی داواکاری کەسوکاری کۆچکردوو بەپێی راپۆرتی پزیشکی بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانی لەدەستداوە لە کاتێکدا ئێمە دەمانتوانی لە نەخۆشخانەکان چارەسەری بۆبکەین". 

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە" رووی داوامان لە سەرۆکی ھەرێمە لە چەند ساڵی رابردوو سەدان کەسی بە لێبوردنی تایبەت ئازادکرد، بەڵام کۆچکردوو پاش تەواوبوونی سزای خۆی و پاش راپۆرتی پزیشکی رێگەیان نەدا ئازادبکرێت". 


PM:03:15:13/04/2024