نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزی. 

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار بوو.

هەفتەی ڕابردووش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٥٣٣ ملیۆن و ٩٧٨ هەزار و ٥٦٢ دۆلاری فرۆشتووە کە ٤٧٠ ملیۆن و ٨٥٣ هەزار و ٥٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٦ ملیۆن و ١٢٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 


PM:05:02:13/04/2024