لە کاتی داخستنی بازاڕدا دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتێکدایە کە سودانی سەرۆک وەزیران لە ئەمەریکایەو بڕیارە سبەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەو ولآتە ببینێت و یەکێک لەو پرسانەی لەگەڵ ئەو بەرپرسانی خەزێنەی ئەمەریکا باس بکات، پرسی کەمکردنەوەی ئەو سزا داراییانەیە کە لەسەر بانکەکانی عێراق دانراوە.
 
 

PM:06:38:14/04/2024