بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك لە كاتی ئەركەكەیدا دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە عەمید مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای کەرکوک، لە کاتی ئەرکەکەیدا جەڵتەی دڵ لێیدا و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فێرکاری ئازادی شاری کەرکوک.
عەمید مازن دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەپەلە چارسەری پێویستی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.