فرۆكەی بێفڕۆكەوانیش دەنێرێت
280 هێزی سەربازیی ئیتالیا دەگەنە هەرێم


وەزیری بەرگریی ئیتالیا رایگەیاند چەند چەك‌و تەقەمەنی‌و فرۆكەی بێ فرۆكەوان، لەگەڵ 280 هێزی سەبازیی ئەو وڵاتە بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

شەوی رابردوو "رۆبێرتا پینۆتی" وەزیری بەرگریی ئیتالیا لەوتەیەكدا بۆ كۆمسیۆنی بەرگریی پەرلەمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە فرۆكەیەكی جۆری (Kc-767) بۆ گەیاندنی سوتەمەنی لەكاتی لەئاسمان‌و دوو فرۆكەی بێ فرۆكەوان لەجۆری (Predator)‌و 280 هێزی سەربازیی بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە لەمانگی رابردوو، ئیتالیا چەندین جۆرە چەكی رەشاشی رەوانەی هەرێم كردوە‌و دواتر ئەو تەقەمەنییانە مۆدێلی چەكە پێشوەكانی سۆڤیەت كە لەئەنبارەكان راگیراوان رەوانەی هەرێم دەكات.

وەزیری بەرگریی ئیتالیا رایگەیاند ئەو چەك‌و تەقەمەنییانە لەرێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.



PM:02:31:17/10/2014