خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری شیرین سه‌یف نه‌سر كۆچی دوایی كرد.
شه‌ریف نه‌سر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" خوشكه بچوكه‌كه‌م خانمه هونه‌رمه‌ند شیرین خانم كۆچی دوایكردووە".
شیرین سەیف نەسر ساڵی ١٩٦٧ لە باوکێکی میسری و دایکی فەلەستینی لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩١ كۆلێژی یاسای تەواوكردوە و چەند ساڵێک لە فەرەنسا ژیاوە، ساڵی (١٩٨٦) بەشداری لە زنجیرەی (ألف ليلة وليلة) كردووە و بەشداری لە چەند زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی كردووە، هەروەها لەگەڵ عادل ئیمام و ئەحمەد زەکی و چەندین ئەکتەری دیکەی بەناوبانگ کاری کردووە.