جەمیل بایک هۆشداری دەدات بە عێراق‌و پارتی بە کەواسوری پێش سوپای تورکیا ناوزەد دەکات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان ( پەکەکە) هۆشداری بە هەماهەنگی و رێککەوتنی سەربازی نێوان عێراق و تورکیا دەدات و، هێرشدەکاتە سەر پارتی و بە " کەواسوری پێش سوپای تورکیا ناوزەدی دەکات".

لە وتارێکدا جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان بە ناونیشانی "پەدەکە هانی دەوڵەتی تورکیا دەدات گوشار بخاتە سەر یەنەکە"و نێردراوە بۆ ماڵپەڕی ( سپی) دەڵێت" دەوڵەتی جینوسایدکاری تورکیا دەیەوێت بە واژۆکردنی چەندین رێککەوتن لەگەڵ عێراق، ئەم دەوڵەتە بکاتە هاوبەشی شەڕ لە دژی پەکەکە. پێویستە عێراق بەم پیلانە هەڵنەخەڵەتێت و نەکەوێتە ناو گەمەیەکی وەها چەپەڵەوە".

لە بارەی هەماهەنگی پارتی و سوپای تورکیا، جەمیل بایک دەڵێت"هێشتاش بەشێوەیەکی زۆر بەدشووم و نەگریسانە بیرۆکە و پێشنیار پێشکەشی دەوڵەتی تورکیا دەکات کە ئەم دۆڵەتە چۆن بتوانێت داواکارییەکانی بە سەر دەوڵەتی عێراقدا بسەپێنێت و وای لێ بکات کە لە دژی پەکەکە هەڵوێست وەربگرێت و شەڕ بکات. پەدەکە هەروەها ئەو ڕاوێژ و بیرۆکەیە دەدات بە دەوڵەتی تورکیا کە ئەگەر یەنەکە بەشدار نەبێت، شەڕ لە دژی پەکەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت و بەم شێوەیە دەوڵەتی تورکیا هاندەدات لە زەخت و گوشار بخاتە سەر یەنەکە".




AM:11:49:15/04/2024