نرخی دینار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بیشیوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٥٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٥٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٦٣ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٥٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 



PM:05:50:15/04/2024