بایدن بۆ سودانی: پابه‌ندین به‌ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ عێراق

سەرۆکی ئەمریکا دوای پێشوازیکردنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند" ئێمە پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا بە عێراقیشەوە". 

محەمەد شیاع سودانی و جۆبایدن لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و بایدن لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند" ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا لەنێویاندا عێراق". 

وتیشی" ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیل، ئێمەش پابەندین بە ئاگربەستێک کە بارمتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان و ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکان بکات". 

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی" کاردەکەین بۆ ئەوەی لە پەیوەندی سەربازییەوە بگوازینەوە بۆ هاوبەشییەکی تەواو لەگەڵ ئەمەریکا".

ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق گەیشتووەتە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ و ئامانج. 

سودانی ڕاشیگەیاند" سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا دوای کاتێکی هەستیار دێت کە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا نیشان دەدات". 

ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە تێڕوانینی ئەمریکا و عێراق جیاواز بێت سەبارەت بەو شتانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، و دەمانەوێت ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکان بکرێت. 


PM:08:01:15/04/2024