بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان سامان و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٢
سلێمانی: ٢٩
دهۆک: ٣٠
زاخۆ: ٣١
هەڵەبجە: ٣٠
کەرکوک: ٣٥
سۆران: ٢٩
حاجی ئۆمەران: ٢٠
گەرمیان: ٣٧