نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا روو لە بەرزبوونەوە دەکات

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤  لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی گۆڕانکاری بەسەرداهات و کەمێک بەرز بووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٦ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٢ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلارو ٦٢ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە..



AM:09:12:18/04/2024