بارزانی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمسیۆن كۆبوه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنج شەممە مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی لەسەر هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی لەگەڵ دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوەوە. 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەنگاوانە ئاڵوگۆڕکرا کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناویەتی، ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیردرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.


PM:06:48:18/04/2024