بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندێكی سنووری قه‌زای سیده‌كانیان بۆردوومانكرد کە به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
كامه‌ران عوسمان سه‌رۆكی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌هۆی بۆردوومانیبڵاویکردەوە" بەهۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر گوندی ناودارۆكی سه‌ر به قه‌زای سیده‌كان، هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی شه‌هید بوو".
دەشڵێت" قوربانییه‌كه ناوی (سه‌روه‌ر قادر ڕه‌شكۆ)یه. ته‌مه‌نی ٤٦ ساڵه و خه‌ڵكی گوندی شێخ ڕه‌شه له قه‌زای سیده‌كان و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه.
بەپێی ئامارێکی سی پی تی ئەمریکی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا ش٦ هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردوومان و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەی مه‌ده‌نیش برینداربوون.