نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٣٥٤ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٩ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ٢٦٣ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە.


PM:05:24:20/04/2024