هەولێر.. کاندیدێکی پەرلەمان بەدەمانچە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیەک و برینداری دەکات

کاندیدێکی پەرلەمان لە هەولێر لەگەڵ دووبراکەی و کەسێکی تر بەدەمانچە هێرش دەکاتە سەر خاوەکارێک  و برینداری دەکات، لە ئێستادا باری تەندروستی ئەو کەسەی هێرشیان نکردووەتەسەر ناجێگیرە.

بە گوێرەی زانیارییەکانیه (سپی)، کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە نزیکە لە پارتی، لە هەولێر بە دەمانچە  هێرشی کردووەتە سەر دووکاندارێکی پڕۆژەی فانیلی گاردن و بەدەمانچە برینداری کردووە.

هەر بە پێی زانیارییەکانی (سپی) ئەو کاندیدەی پەرلەمان ناوی سەردار ئازادە و خاوەنی عەقاراتی ئەملاکە و بە دەمانچە لەگەڵ دوو براکەی و کەسێکی تر وەک پاسەوان هێرشیان کردووەتە سەر خاونکارێک و برینداریان کردووە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە هۆکارە شەڕەکە لەسەر کرێی دووکان بووە، سەردار ئازاد کە خاوەنی شوێنەکە بووە داوای کرێی زیاتری لەخاوەنکارەکە کردووە بەڵام ئەو ئامادەنەبووە کرێی زیاتر بدات، بۆیە خۆیی ودووبراکەی بەدەمانجە لەسەر و ڕووخساری خاوەنکارەکەیان داوە لەئێستادا باری تەندورستی ناجێگیرە.




AM:09:06:21/04/2024