لە کافتریایەکی قەزای بازیان دوو کەس بریندارکران

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکێک لە کافتریاکانی سنووری قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو کەس لە ئەنجامی دروستوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا یەکتری بریندار دەکەن. 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" خاوەنی کافتریایەکی سنووری قەزای بازیان لەگەڵ کەسێک دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا بە چەقۆ یەکتریان بریندارکردووە". 

دوای ڕووداوەکەش هەردوو بریندارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای بازیان کراون و لە ئێستاشدا ڕەوشی تەندروستی هەردووکیان جێگیرە.


PM:09:53:21/04/2024