ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیادا دوو منداڵ لە قەزای ئاکرێ و زاخۆ گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ، راگهیاند" کاتژمێر (٤:٣٠) خولەکی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێك له گەڕەکی ئالەیی خۆی بە مێرمنداڵێکی تەمەن (١٣) ساڵدا كێشاوه و لە ئەنجامدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".
هەروەها لای خۆشیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ ڕایگەیاندووە" كاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک کەمپی باجد کەندالا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە منداڵێکی نۆ ساڵاندا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە".
دوای ڕووداوەکەش شوفێری ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکران و لە لایەن پۆلیسی ههردوو ناوچهكهوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.