سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت" سەردانی سەرۆکی تورکیا له كاتێكی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌دا دێت که ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیادا".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوەی) هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەردانی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "سه‌ردانی مێژووییی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له كاتێكی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌دا دێت که ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیادا".
هەروەها نووسیویەتی "خۆشحاڵم كه له هه‌ولێر پێشوازی له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی وه‌ك ئاشتی و سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی ئابووری، گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەت گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا، دوای کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە بەغدا سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانەکەی بۆ هەولێر درێژ دەکاتەوە.
لە دوای سەردانەکەی ٢٠١١، ئەمە دووەمین سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.