بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٥٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٣٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٥ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٢٧٢ دینار.