لە راپەرین کەسێکی بەتەمەن دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە


لە راپەڕین خاوەنی دەرمانخانەیەک دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە کە لە پۆلی دووی سەرەتایی ( بنەڕەتی ) بووە، دەستدرێژیکارەکە دەستگیرکراوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مستەفا رەسوڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاندووە، کەسوکاری منداڵە تەمەن هەشت ساڵانەکە سکاڵایان لەلای پۆلیس تۆمارکردووە، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردەوە  منداڵەکەیان لەلایەن خاوەنی دەرمانخانەکەوە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاشکرای دەکات کەسی دەستدرێژیکار لە شارۆچکەی حاجیاوە دەستگیرکراوە.

لەبارەی چۆنێتی رووداوەکەوە، وەک خێزانی مناڵەکە ئاشکرایان کردووە، ئێوارەی رۆژی ٢١ی ئەم مانگە کوڕە تەمەن هەشت ساڵانەکەیان کە خوێندکاری قۆناغی دووی بنەڕەتییە چووەتە دەرمانخانەکە، لەلایەن خاوەنی دەرمانخانەکەوە دەستدرێژیی کراوەتەسەر و دواتر، ئەمانیش سکاڵایان لەسەری تۆمارکردووە.

دوای تۆمارکردنی داوای یاسایی، منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کراوە، پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە، لیژنەی لێکۆڵێنەوەو پۆلیس چاوەڕوانی ئەنجامەکەیەتی.



PM:02:21:23/04/2024