ئەنجوومەنى وەزیران لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان و چەند تەوەرێکی دیکە تاوتوێ دەکات. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و سێ تەوەر تاوتوێ دەکات.

بەپێی کارنامەى کۆبونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم و وادەی دابەشکردنی تاوتوێ دەکرێت، هەروەها باس لە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و رادەستکردنیان بە بەغداد دەکرێت.

هەروەها، لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پڕۆژەی هەژماری من تایبەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت، هاوکات باس لە رێککارەکانی گەڕاندنەوەی پێشینەکان و ئاسانکارییەکان بۆ ئەو پڕۆسەیە دەکات.


AM:10:19:24/04/2024