گەرمیان.. سێ کەس بە تۆمەتی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس دەستگیرکران

لە ناحیەی باوەنوری سنووری ئیدارەی گەرمیان سێ کەس بە تۆمەتی رووبەڕووبونەوەی پۆلیس دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو تۆمەتبارێک بەپێی مادەی (٤٣٢) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لە کاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوور کردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر هەڵهاتووە بۆ قەزای کەلار و لەوێش لە کاتی دەستگیرکردنیدا تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار کردووە، لە ئەنجامدا پۆلیس توانیان دەستگیریان بکەن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا بەپێی ماددەکانی (٤٣٢ و ٢٣٠) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.


AM:11:23:24/04/2024