ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ناڕاستەوخۆ ئەو هەوڵانە ئاشکرا دەکات کە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەنێرن و دەڵێت" لە بارەی هەڵبژاردنەوە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەکان خەریکی سازدانی کۆبوونەوەیەکە".
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " خۆشبه‌ختانه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانان له نیگه‌رانییه‌كانی پارتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن تێگه‌یشتن."
لەو لێدوانەدا وتیشی" نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌غدادو لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خه‌ریكن بابه‌تی تێبینییهكانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه".
دوێنێ ماڵپەڕی " سپی " بڵاویکردەوە کە سەرۆکایەتی هەرێم بە راستەوخو و ناڕاستەوخۆ و بە جیا پەیوەندی بەلایەنەکانی هەرێمەوە کردووەو لە بارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە گفتوگۆی لەگەڵدا کردوون.
دوێنێ ئەمرۆ هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو بە توندی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان لە چەند راگەیاندنێکی جیاوازدا رەتکردەوە.