کچە کوردێک لە نێوان ئاوەکانی فەرانسا و بەریتانیا گیانی لەدەستدا

کچە کوردێکی خەڵکی قەڵادزێ لە بەلەمێلی کۆچبەری لە نێوان ئاوەکانی فەرانسا و بەریتانیا خنکا.

دوێنی ژمارەیەک کۆچبەر لە بەلەمێکی کۆچبەری لەنێوان ئاوەکانی فەرانسا و بەریتانیا خنکان، کە لە نێوانیاندا کچە کوردێکی خەڵکی قەڵادزێ بوو و گیانی لەدەستدا.

ژیلان  محەمەد ئەمین تەمەنی ٢٤ ساڵانە و دوێنی لە بەلەمەکەدا گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی شایەت حالەکانیانش ژیلان چەند کەسێکی تر بەهۆی شەرو ئاژەوە لەنێو چوپەکەدا گیان لەدەست دەدات، لەسەرەتا زۆر داوای یارمەتی کردوە لەیارمەتی بدەن بەڵام کەس نەچوە بەدەمیانەوە، ئەوەش لەکاتێکدا کەپۆلیس زۆر هەولیداوە رێگری بکات لە رۆیشتنیان بەڵام ئەوان هەر سوربون لەگەشتەکەیان تا ئەوکاتەی رەش پێستەکان بەزۆر ویستویانە سەرەکەون ئەوکات پۆلیسەکان نەیان توانیوە رێگریان لێ بکەن .

دوێنێ سێ شەمە بەلەمێکی کۆچبەران کەزیاتر لە ١٠٠ کەسی تێدابوو دوای مانەوەی نیو کاتژمێر لەئاودا چەند کەسێکی دەخنکێن.



AM:12:22:25/04/2024