بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسان ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٤ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٣٧٤ دینار.