"نەبوونی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی هەرێم نییە"

جێگری سکرتێری گشتی پارتی چاکسازی تورکمان ڕایدەگەیەنێت" نەبوونی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی هەرێم نییە". 

مونا قەهوەچی جێگری سکرتێری گشتی پارتی چاکسازی تورکمان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میانی لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان نایاسایی و نادەستوورییە و ئامانجی تێکدانی پێکەوە ژیانە، داوای پێچەوانەکردنەوەی ئەو بڕیارە دەکەین". 

قەهوەچی ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی هەرێم نییە.
 
لە درێژەی قسەکانیدا مونا قەهوەچی ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردن پێویستی بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکهاتە جیاجیاکان هەیە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە" ئەگەر کورسییەکانی پێهاتەکان نەگەڕێنرێنەوە، پارتی چاکسازی تورکمان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان ناکەن کە پێشوەختە دیزاینی بۆ کراوە". 


PM:02:40:25/04/2024