بەیانی ئەمڕۆهەینی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلارو ٥٤ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.